ئەگەر منداڵ نەوتی خواردەوە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەیت؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر منداڵ نەوتی خواردەوە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەیت؟ لەكوردیو بیزانە

بۆ ئەوەی گەشتەكانمان و خۆشیەكانمان لێ تێك نەچێت و لێمان نەبن بە كاتێكی ناخۆش، بۆ ئەوەی تەندروستی منداڵەكانمان هەمیشە لەبەر چاو بگرین لەكاتی گەشت و سەیرانە، پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵانە بین بۆ ئەوەی منداڵەكانمان لە ژەهراوی بوون بە نەوت بپارێزین.
هەوڵ ئەدەین لەم بابەتە زانیاری پێویستان بدەینێ كە چۆن منداڵەكانمان بەدوور بگرین لە ژەهراوی بوون بە نەوت.
۱- پێویستە ئەو خەڵووزە بەكار بهێنین كە بەئاسانی گڕئەگرێت و پێویستی بە نەوت نیە چونكە خۆی ماددەیەكی تێكەڵ كراوە بە ئاسانی گڕ ئەگرێت.
۲-بەهیچ شێوەیەك نەوت نابێت بكرێتە دەبەی ئاو.
۳-پێویستە دەبەیەك بەكار بهێنین كە ناتوانرێت منداڵ سەرەكەی بكاتەوە.
٤-پێویستە ئەو دەبەیە لەناو زەرفێكی ڕەش هەڵبگیرێت و بە ئاسانی منداڵەكە دەستی پێ نەگات.
ئەگەر منداڵەكە خوا نەكات ژەهراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بكەین؟
۱-یەكسەر منداڵەكە لە سەرچاوەی نەوتەكە دوور بخەرەوەو بیبەرە شوێنێك كە هەوایەكی پاك هەڵبمژێت.
۲-یەكسەر جل و بەرگی منداڵەكە دابكەنەو ئەو شوێنەی نەوتی بەركەوتووە ئەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆرێت.
۳-بە هیچ شێوەیەك هەوڵ مەدە منداڵەكەت بڕشێنیتەوە ، وە ئەگەر ڕشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.
٤- منداڵەكەت یەكسەر ببە بۆ نەخۆشخانە.


ئامادەكردنی :
د. پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

 

هه‌واڵی گرنگ