بەناوبانگترین پزیشكی عێراقی كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەناوبانگترین پزیشكی عێراقی كۆچی دوایی كرد

 

 

لە (24/3/2021) لەشاری بەغدا یەكێك لە بەناوبانگترین پزیشكە عێراقییەكان لەتەمەنی (90) ساڵی كۆچی دوایی كرد.

(وەلید شەوكەت خەیال) یەكێك لە بەناوبانگترین پزیشكانی عێراق لەبواری نەشتەرگەری گشتی و گورچیلە، لە ساڵی (1931) لەناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا لەدایك بووە، باوكی ئەفسەری سوپا بووەو دایكیشی ژنی ماڵەوە بووە.

دوای ئەوەی خوێندنی بەسەركەوتوویی تەواو كرد، لە كۆلێژی پزیشكی وەرگیرا لەسەر خەرجی وەزارەتی بەرگری، دوای ئەوەی خوێندنی تەواو كرد بە پلەی نەقیب لە سوپا دامەزراو، بووە یەكێك لەكەسە نزیكەكانی مەلیك فەیسەڵی دووەمی مەلیكی عێراق، دواتر مەلیك كردییە پاسەوانی خۆی.

ساڵی (1957) لەگەڵ كۆمەڵێك قوتابی هاوشانی خۆی، ڕەوانەی بەریتانیا كرا تاكو درێژە بەخوێندنەكەی بدات، ساڵی (1959) لە شاری لەندەن خوێندنی تەواو كردو پلەی شارەزای پزیشكی پێدرا، لە ساڵی (1960) گەڕایەوە شاری بەغداو لەنەخۆشخانەی رەشیدی سەربازی دامەزرا، لەو نەخۆشخانەیە عەقید (موحەمەد عەلی ئیمام) سەرۆكی بەشی نەشتەرگەری بوو، كاتێك (وەلید خەیال) قوتابی بووە، ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوە كردبوو، كە (وەلید خەیال) دەبێتە پزیشك.

بەپێی ئەو كارانەی كردبووی، (وەلید خەیال) یەكێك لە پزیشكە بەناوبانگەكان بووە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و دواتر نەخۆشخانەی (خەیال) ی دامەزراند تایبەت بوو بە نەخۆشخانی گورچیلەو لە ساڵی (1967) لەسەردەمی حوكمڕانی (عەبدولرەحمان عارف) دایمەزراندووە.

دكتۆر (وەلید خەیال) لە ساڵی (1973) یەكەم نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بۆ نەخۆشێك بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە، كە یەكەم كاری لەو جۆرە بووە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و بۆ ئەو سەردەمە دەنگدانەوەیەكی زۆری لێكەوتۆتەوە، تاكو توانای كاركردنی هەبوو، زیاتر لە چوار هەزار نەشتەرگەری ئەنجامداوە، هەروەها لە ساڵی (1959) نەشتەرگەری بۆ (عەبدولحەلیم حافز) هونەرمەندی عەرەبی ئەنجامداوە كاتێك تووشی خوێن بەربوونی گەدە بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ