شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بەهۆی هەڵكردنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ ناوچەكانی هەرێم پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەكان هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، “ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاكاندا، هەروەها بەفرێكی كەم لە هەندێك ناوچە بەتایبەتی ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان”.

به‌پێی زانیاریه‌ كه‌شناسیه‌كان بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریایی ناوەراستەوە پێشبینی دەکرێ لە نیوەرۆی سبەی هەینی شەپۆلێکی بەفر و باران لاواز بۆ مامناوەند ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و دهۆک و بەشێکی دەڤەری راپەرین و سلێمانی دەگرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەگەری دڵۆپە بارانی لاواز هەیە

هاوكات ئەم شەپۆلە سەرەتا ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە دواتر لەکاتەکانی عەسردا ئەگەری هەیە دابەزێتە سەنتەری هەولێر و دهۆک دواتر لە رۆژی شەمەدا بە لاوازی دەگاتە ناوچەکانی سلێمانی

بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردەوە پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە سنوریەکانی هەولێر و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە ،ئەم شەپۆلە پچڕ پچڕە و تا ئێوارەی رۆژی شەمە بەردەوام دەبێت.

ئەم شەپۆلە بۆ ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و بەشێکی سلێمانی و کەرکوک لاوازە تەنها هەور و هەتاو دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ