تادێت ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێم بەرزدەبێتەوە و لە ئێستاشدا وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت كەوا قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخلی نەخۆشخانەکان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە، بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لە ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار مردن بەھۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنھا تا کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو ١١ کەس لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا مردوون.