پزیشكێك: توشبوون بە كۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەرزبۆتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكێك: توشبوون بە كۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەرزبۆتەوە

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت: چاوەڕوان كراوە لە كوردستانیش منداڵان بەڕێژەیەكی زۆر تووش ببن، هەر بۆیە ماوەیەكە توشبوون بە كۆڕۆنا لەناو منداڵاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان بڵاویكردەوە: پێشتر ڕامان گەیاندبوو كە بەپێی ئەو ووڵاتانەی كە كۆڕۆنای گۆڕاو لەناویاندا بڵاوبۆتەوە چاوەڕوان كراوە لە كوردستانیش منداڵان بەڕێژەیەكی زۆر تووش ببن،هەر بۆیە ماوەیەكە توشبوون بە كۆڕۆنا لەناو منداڵاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، لەو ڕێژەیەش بەشێك لە منداڵان بە تووندی تووش بوون.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە ئێمە وەك پزیشكانی منداڵان بەردەوام چاودێری باروودۆخەكەمان ئەكرد و وەك ئیدارەی نەخۆشخانەش خەریكی ئامادەكاری بووین بۆ هاتنی ئەو شەپۆلە،ئەوەی كە تێبینی كراوە بەشێكی ئەو نەخۆشانەی ئەو ماوەیە تووشی كۆكە و سەرئێشەو تاو ،سكچوون و ڕشانەوەو سك ئێشە بوون توشبوو بوون بە كۆڕۆنا،بەڵام ئەوەی سەرنج دراوە بەشێكیان بەسووكی ئەیگرن و بەشێكیان بەتووندی تووش ئەبن بەڵام دوای چەند ڕۆژێك باروودۆخیان باش ئەبێت،ژمارەیەكی زۆر تووشبوو پێویستیان بە داخڵ كردن نیە لە نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگترین كار لە ئێستادا بكرێت خۆپارێزییە، ژمارەی تووشبووان زۆرە بەڵام خۆشبەختانە بەشێكی كەمیان پێویستیان بە داخڵ بوونە لە نەخۆشخانە،بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت كە باروودۆخ كۆنتڕۆڵە ،بۆیە ئەگەر ژمارەی تووشبووان زۆر زیاد بكات بەدڵنیاییەوە ژمارەی ئەوانەش زیاد ئەكات كە پێویستیان بە داخڵ بوون ئەبێت و ژمارەی ئەوانەش زیاد ئەكات كە زۆر بەتووندی ئەیگرن.

ووتیشی: مەبەستمان نیە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بڵاوبكەینەوە،تەنها مەبەستمانە خۆپارێزی تووندتر بكرێت،خۆتان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی دەرمانی زۆر و ناپێویست،تەنها لە حاڵەتی پێویستدا نەبێت و پزیشكی پسپۆڕ نەبێت دەرمان نەنووسێت بۆ چارەسەر، نابێت لە خۆتانەوە دەرمان بەكاربهێنن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ