ژووری ئۆپراسێۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژووری ئۆپراسێۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ژوری ئۆپراسێۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت،هەر فەرمانبەرێك ماسك نەبەستێت ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسای دەكرێتەوە، داواش لەهاوڵاتیان دەكات سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بۆ پشكنین.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە له‌ ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه رایگه‌یاندووه‌، پاپەندبونی سەرجەم لایەنەكان بەبەیانی ژمارە 12ی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە،سەرجەم لیژنەكانی قائیمقامێت و یەكەئیدارییەكانی سنورەكە پاپەند دەكرێن بەو ئەركانەی پێیان دەسپیرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەش کراوە، هەر فەرمانبەرێكی فەرمانگەكانیش ماسك نەبەستێت ڕێكاری ئیداری بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ڕێگەش نادرێت هیچ هاوڵاتیەك بێ‌ بەستنی ماسك سەردانی فەرمانگەكە بكات.

ژوری ئۆپراسیۆنەكانی هەڵەبجە ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، سەرجەم لایەنەكان بەهەماهەنگی هەڵمەتی هۆشیاری بڵاودەكەنەوە، داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەین ئەو ڤاكسینەی بۆ ڤایرۆسەكە دێت بڕێكی گونجاوی بۆ هەڵەبجە لێدابین بكات،بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەكەش پشكنین بۆ هاوڵاتیان دەكات،داواشیان لێدەكات هەرنیشانەیەكی ڤایرۆسەكەیان هەبوو سەردانی نەخۆشخانە بكەن بۆپشكین و چارەسەركردن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ