نەخۆشیەکی دەگمەن 43 کەسی تووش کردووە و پێنج کەسیشی کوشتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخۆشیەکی دەگمەن 43 کەسی تووش کردووە و پێنج کەسیشی کوشتووە

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی  CBC، پێنج حاڵەتی مردن و 43 حاڵەتی نەخۆشی نادیاری مێشک هاوشێوەی نەخۆشی شێتی مانگا لە نیو برونزویکی وڵاتی کەنەدا بڵاو بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو نەخۆشییە لەیەکچوونیان هەیە لەگەڵ ئەو نەخۆشیە دەگمەن و کوشندەی مێشککە کە بە CJD ناسراوە و پێشی دەوترێت نە خۆشی شێتی مانگا.

بەرپرسانی تەندروستی نیو برونزویک هەوڵدەدەن تێبگەن کە چۆن 43 کەس نەخۆشی دەماری نەناسراویان بۆ دروستبووە، لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە نەخۆشییەکە.

نەخۆشییەکە سەرەتا لە ساڵی 2015 دەستنیشانکرا، بەپێی یاداشتێکی تەندروستی گشتی ناوخۆیی کە لەم مانگەدا نێردراوە، کاریگەری لەسەر هەموو گروپە تەمەنەکان هەیە و وا دەردەکەوێت لە نیمچەدوورگەی ئەکارین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نیو بروزویک و ناوچەی مۆنکتۆن لە باشوری ڕۆژهەڵات بڵاو دەبێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ