«پەسندکردنی یاسای بووجە لەبەرژەوەندیی هەرێم و ئێراقیشە»
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

«پەسندکردنی یاسای بووجە لەبەرژەوەندیی هەرێم و ئێراقیشە»

یاسای بووجەی ئێراق بۆ هەرێمی کوردستان ، لەڕووی داراییەوە ، ئەودەسکەوتە نیە کەچاوەڕوان ئەکرا یان ئەکرێ .

چونکە زیادەی ئەو شایستە داراییانەی کە بڕیارە لەبەغداوە بێت بۆهەرێم ، لە چاو ئەوبڕە پارەیەی کە دەبێ هەرێم ڕادەستی بەغدای بکات ، ڕەنگە کەمتر بێت لەو ٣٢٠ ملیارەی کەپێشتر بەغدا دەینارد بۆ هەولێر.

بەڵام ئەم ڕێککەوتنە لە ڕەهەندەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و یاساییەوە، بە بۆچوونی زۆربەی چاودێران بۆهەرێم دەسکەوت و سەرکەوتنە....

چۆن ؟

١ - تا ڕاددەیەکی گونجاو پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا ئاسایی وهێوردەکاتەوە ،کە خواستێکی ناوخۆیی و دەرە کییشە.

٢ - زەمینە ساز دەکات بۆ هەرێم و بەغدا کە لەسەر دۆسیەکانی ماددەی ١٤٠ و پێشمەرگەو پرسەکانی دیکە دانوستانی جددی بکەن.

٣- تاڕاددەیەکی باش بواری موزایەداتی سیاسی کەم دەکاتەوەو ڕێگە لەبەردەم هاندانی شەقامی شیعی لەدژی هەرێم تەسک دەکاتەوەو ئەو هەستیاری و دڕدۆنگیە کۆمەڵایەتیە کەخەریک بوو بەفیتی هەندێ لایەن و کوتلە، سەری هەڵدەدا، دەڕەوێتەوە .

٤- ئەنجومەنی نوێنەران (کوتلە سیاسیەکانی بەغدا) - بەزمنی- دانیان نا بە پێگەی هەرێمی کوردستاندا وەک قەوارەیەکی دەستوری کەخاوەنی تایبەتمەندییەکانی خۆیەتی.

٥ - هەرئەوان - دیسان بەزمنی - دانیان نا بەمافی دەستوریی هەرێمی کوردستاندا لەدەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی خۆی .. کەئەمە ڕێخۆشکردنێکیشە بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و غازی ئێراقی لەداهاتودا بە شێوەیەک کەڕەچاوی خواستی هەرێمی تێدا بکرێ.

٦ - ڕێگە لەو سکاڵایە دەگرێت کە حکومەتی ئێراق لەپاریس لەدژی تورکیا لەسەر دۆسیەی نەوت ،تۆماری کردووە.

7 - ئەم ڕێککەوتنەی کوردستان و بەغدا ، جۆرێک لەسەقامگیریی و تەبایی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی ئێراق بەدی دەهێنێت و بواری دەستێوەردانی دەرەکی ،کەم دەکاتەوە ،یان لانیکەم یەکێک لەدەرگاکان بەڕوویدا دادەخات.

 

هه‌واڵی گرنگ