ئارەقکردنەوە رەنگە هەندێک جار بێزارکەر بێت و ببێتەهۆی دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش و ناچارت بکات کە زوو زوو خۆت بشۆیت، سەرەرای ئەمانە چەندین سوودی هەیە و لە ئەگەری نەبوونیدا چەندین کێشەی تەندروستی بۆ جەستە دروست دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، ئەگەر جەستە بوەستێت لە ئارەق کردنەوە ئەم شتانە روودەدات:
١- پێستت ئازار دەچێژێت و بەهۆی وشکبوونەوە تەندروستیت تێک دەچێت.
٢- ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات.
٣- لە ژینگە گەرمەکاندا، جەستە بە ئاسانی ناتوانێت فێنک ببێتەوە.
٤- کەمتر ئەو هۆرمۆنانە دەردەدەیت کە سەرنجی ئەوانی تر بەلای تۆدا رادەکێشن
٥- کەمتر هەست بەو شتانە دەکەیت کە بەسەر جەستەتدا روودەدەن
٦- کاتی کەمترت بۆ بڕیاردان پێویستە: توێژینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کەسەکان لە کاتی دودڵی و خەمۆکی و نیگەرانیدا زیاتر ئارەق دەکەنەوە ئەمەش وایان لێدەکات کاتی زیاتریان دەوێت بۆ بڕیاردان