بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی ،ده‌سته‌ی "روسل خوزنادزور"ی روسی بۆ چاودێری كشتوكاڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، روسیا یه‌كه‌م ڤاكسینی بۆ پارێزگاریكردنی ئاژەڵان له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1 ی نیسانی 2021 بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ده‌سته‌ی "روسل خوزنادزور"ی روسی بۆ چاودێری كشتوكاڵ رایگه‌یاندوە، روسیا یه‌كه‌م ڤاكسینی بۆ پارێزگاریكردنی ئاژەڵان له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنا.
ده‌سته‌ی "روسل خوزنادزور"ی روسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ڤاكسینه نوێیه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌یانه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه و ناوی "كارنیڤاك- كۆڤ"ی لێنراوه.
كۆستانتین ساڤنكۆڤ، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه لەوبارەیەوە رایگەیاند، "تاقیكردنه‌وه تاقیگه‌ییه‌كانی "كارنیڤاك- كۆڤ" له‌سه‌ر سه‌گ، پشیله، ریوی، رێوی جه‌مسه‌ری و مینك و چه‌ند گیانده‌رێكی دیكه ئه‌نجام دراوه".
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، "ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریخست، كه ڤاكسینه‌كه مه‌ترسی نییه و كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر ئه‌و گیاندارانه هه‌بوه، كه به ڤاكسینه‌كه كوتراون، به رێژه‌ی (100%) دژه ته‌نی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست كردوه."
كۆستانتین ساڤنكۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌رگرییه‌كه بۆ ماوه‌ی (6) مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌كاتێكدا توێژه‌ران خه‌رێكی ئه‌وه‌ن زیاتر گه‌شه به ڤاكسینه‌كه بده‌ن و له مانگی نیسانیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا روسیا (3) جۆر ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ مرۆڤ به‌رهه‌مهێناوه، دیارترینیان ڤاكسینی "سپۆتنیك"ه، ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆ بڕیاریانداوه ڤاكسینه‌كانی "میبافاك كۆرۆنا" و "كۆڤیڤاك" بۆ حاڵه‌تی له‌ناوكاو به‌كاربهێنن.