كۆنگرێسی ئەمریكا، بەهۆی بوونی "هەرەشەیەكی دەرەكی"وە، دەروازەكانی هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەی داخرا و رێكارە ئەمنییەكان توندکران.
ئێوارهی رۆژی ههینی 2-4-2021 ئۆتۆمبێلێک هەوڵیدا خۆی بشکێنێت بۆ خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لە دەوروبەری کۆنگرێسی ئەمریكا.
لهههمانكاتدا کەسێک دوای تەقەکردن لە دەوروبەری کۆنگرێس دەستگیرکرا.
میدیاکانی ئەمریکا، کە لە زاری شایەتحاڵهكانهوه بڵاویانكردۆتەوە دەڵێن: "دوو ئەفسەری پۆلیسی كۆنگرێس لە تەقەکردنەکە برینداربوون".