سەرکی ئێران، هۆشداری بڵاو بوونەوەی شەپۆلی چوارەمی كۆڕۆنای لە دوو پارێزگایوڵاتەكەی دایە هاوڵاتیان.
حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران، لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی دەزگای نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، باسی لە رەوشی بڵاوبوونەوەی پەتاکە کردو ڕایگەیاند: لە دوو پارێزگای وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە و ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبن ئەوا پەتاکە دەگوێزێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەش.
گوتیشی: رەنگە بازاڕ کردن و گەشت کردنەکانی کاتی نەورۆز تووشی کێشەمان بکات. جۆرە نوێکەی کۆرۆنای گۆڕاو کە لە بەڕیتانیا، بەڕازیل و ئەفریقای باشوور بڵاوبووەتەوە لە جۆرەکەی پێشوو مەترسیدارترە.
ئەگەرچی سەرکی ئێران ناوی ئەو دوو پارێزگایەی ئاشکرا نەکرد کە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنەکاندا بڵاو کراونەتەوە هەریەكە لە پارێزگاكانی (ئیلام و ئەلبورز)ن.