تەندروستی عێراق لەبارەی گازە ژەهراوییەوەكەوە دڵنیایی دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی عێراق لەبارەی گازە ژەهراوییەوەكەوە دڵنیایی دەدات

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق دڵنیایی لەبارەی ئەو گازە ژەهراوییەوە دەدات كە لە وڵاتی ئیتاڵیەوە روو لە ناوچەكە دەكات و رایدەگەیەنێت،" پێویست ناکات خەڵکی زۆر بترسن سەبارەت بەو پەڵە گازە".
 
ئەمڕۆ دووشەممە 5-4-2021 فەرمانگەی هۆشیاری و راگەیاندنی ژینگە لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،" پێویست ناکات خەڵکی زۆر بترسن سەبارەت بەو پەڵە گازەی دوانۆکسیدی گۆگرد کە لە ئیتاڵیاوە رووی لە وڵاتانی ناوچەکە و عێراق کردووە، بەڵام پێویستە خەڵکی بەردەوام دەمامک بپۆشن و پەنجەرەکان دابخەن".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" پێویستە سپلیت هەڵبکەن و سەری تانکی ئاو بە تەواوی دابخەن بۆ ئەوەی ئەو گازە دزە نەکاتە ناوی".

 

هه‌واڵی گرنگ