تانه‌ له‌ پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌درێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تانه‌ له‌ پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌درێت

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى 3 تانه‌ له‌ پرۆژى یاساى بودجه‌ بدات و یه‌كیان تایبه‌ته‌ به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ش داوا له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات بڕگه‌یه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان.


عالیه‌ نوسه‌یف په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: ده‌وڵه‌تى یاسا سێ تانه‌ی له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ ئاماده‌كردوه‌، په‌یوه‌ستن به‌ "وانه‌بێژان"، "نرخی دۆلار" و "پشكی هه‌رێمى كوردستان". 


رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، هێشتا دۆخه‌كه‌ له‌باره‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و هه‌ڵگرتنی سته‌م له‌سه‌ر وانه‌بێژانی خۆبه‌خش، داواشی له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن تانه‌ له‌ بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ وانه‌بێژان بدات و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.


له‌ ماوه‌ى رابردودا پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌ناو ته‌لارى په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام چه‌ند هاوپه‌یمانى و فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارێك ناڕازى بون له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ و ده‌نگیان پێنه‌دا و چونه‌ ده‌ره‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تى یاسا بوو.

هه‌واڵی گرنگ