دوای دواخستنی لوتکەی وڵاتانی ئوردن و عێراق و میسر، ھەفتەی داھاتوو ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی سەردانی بەغداد دەکات.
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو "ئەحمەد ئەبو غەیت" ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی سەردانی "بەغداد" بکات و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و ژمارەیەک لە وەزیران و لێپرسراوانی عێراق کۆببێتەوە، ئاماژەیەکیشە بۆ پشتیوانی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بۆ عێراق.
ئەو سەردانە دوای دواخستنی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان ئوردن و عێراق و میسر دێت بۆ دووەمین جار، کە بڕیاربوو لە بەغداد بەڕێوەبچێت.