قوباد تاڵەبانی بەتووندی وەڵامی وەزارەتی شارەوانی دەداتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوباد تاڵەبانی بەتووندی وەڵامی وەزارەتی شارەوانی دەداتەوە

 

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەنراوێكدا دڵنیاییەكی بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەهەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە لەبارەی وەرگرتنی زەوی، ئەمەش لەپاش ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی شارەوانی هۆشداری دابوو لێكەوتەی بەدوادا دێت و نا یاساییە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی (قوباد تاڵەبانی) ...

لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونكردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانكردبێت كەسانێك هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەكانتان كە مافێكی ڕەواو یاسایی خۆتانە، من لێرەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە هیچ كەس و هێزێك نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواكانتان بوەستێتەوە.

ئەو زەوییانەی وەری دەگرن هەموو ڕێكارێكی یاسایی پێویستی بۆ كراوەو بەئیمزای بەندەو بەپێی سێ فەرمان لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركراون و رێكارەكان لەكابینەی نۆیەمدا تەواوكراون، كە ناوەڕۆكی سێ فەرمانەكە بریتییە لە دابەشكردنی زەوی بەسەر (11142) كەس لە كەسوكاری شەهیدو ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان.

بۆیە دووبارە دڵنیاتان دەكەمەوە بە هیچ شێوەیەك قابلی قەبوڵ نابێت ڕێگریتان لێ بكرێت بۆ وەرگرتنی مافێكی ڕەواو یاسایی ئێوەی دڵسۆزو قوربانیدەر.

دوای بڕیاردان بە دابەشكردنی زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراواندا لەلایەن (قوباد تاڵەبانی) یەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، بەكارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشكردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستكردنی ئەمری واقیعێك بە دوور لە بنەمای یاسایی یاساشكێنییەو هەركەسێك بیكات لێكەوتەی سیاسی بەدوادا دێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ