ئیستاگرام و فەیسبووك بۆ ماوەیەك دووچاری كێشەیەك بوونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیستاگرام و فەیسبووك بۆ ماوەیەك دووچاری كێشەیەك بوونەوە

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستاگرام و فەیسبووك، لە سەرانسەری جیهاندا رووبەڕووی كێشەی كردنەوە بوونەوەو ئەو كێشەیە لە پاش ماوەیەكی كەم نەما و چاككرا.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی "downdetector.com"دا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە بەكارهێنەرانی ئینستاگرام و فەیسبووك لە كاتژمێر ٢٤:٠٠ەوە بە كاتی هەولێر، دووچاری كێشە بوونەتەوە لە كردنەوەیاندا.

لە كاتێكدا ئینستاگرام و فەیسبووك روونكردنەوەی فەرمیان سەبارەت بە بابەتەكە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام ئەو كێشەیە لە پاش ماوەیەكی كەم نەما و چاككرا.

 

هه‌واڵی گرنگ