وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی دارایی پرسی لێبڕینی موچە یەکلاییدەکاتەوە کە ئایا بۆ ئەم مانگە بە لێبڕین یان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە، پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه، حکومەتی عێراق پێویسته رێنمایی ده‌ربكات له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاساکە و نوێنه‌ری ته‌كنیكی هه‌رێمیش ئاگاداری ئه‌و رێنماییانه بێت كه ده‌رده‌كرێن.
له‌باره‌ی لێبڕینی موچەشەوە باسی لەوەکرد، تاوەکو کۆنەبنەوە و تێنەگەن لەو پاره‌یه‌ی به‌غدا چۆن ده‌درێت و چه‌ند دێت ناتوانن بڕیاربدەن، بۆیه نازانن موچه‌ی ئەم مانگە چۆن ده‌بێت.
دەشڵێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا و پاش زانینی وردەکارییەکانی بودجە و دڵنیابوونەوە لە ناردنی پشکی هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاری خۆی لەبارەی رێژەی لێبڕینەوە دەدات.
لە ساڵی رابردووەوە، حکومەتی هەرێم موچە بە رێژەی لێبڕینی ٢١% و ١٨% دابەشدەکات و ئەوەش نیگەرانیی موچەخۆرانی لێکەوتەوە. لە ئێستادا، هاوڵاتیان پرسیاری ئەوە دەکەن، کە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و رێککەوتنیش کراوە، کەواتە بۆچی هێشتا موچە بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت؟