زانایانی ئایینی سعودیە: مامەڵەكردن بەبتكۆینەوە حەرامە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانایانی ئایینی سعودیە: مامەڵەكردن بەبتكۆینەوە حەرامە


ئەندامێكی دەستەی باڵای زانایانی سعودییە ڕایدەگەیەنێت: دراوی بیتكۆین واتایەكی بەهاداری نیە و هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەك گەرەنتی ناكات بۆیە مامەڵەكردن پێوەی حەرامە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی سعودیە، عەبدوڵا مونیع ئەندامی دەستەی باڵای زانایانی سعودییە ڕایگەیاندووە: دراوی بیتكۆین واتایەكی بەهاداری نیە و هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەك گەرەنتی ناكات و لەڕێگەیەوە خەڵكانێكی زۆر زیانی ماددی زۆریان كردوەو بوەتەهۆی تێكدانی شیرازەی بەشێك لە خێزانەكان.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر من ١٠ هەزار ملیۆن بتكۆین بكڕم نەزانم بۆ لای كێ دەگەڕێمەوە، ئەم بڕە پارەیە بەكێ بفرۆشمەوە و كێ لێم دەكرێت؟ رازیبوون و دەست بەدەست پێدان و هەرشتێكی دیكەی پەیوەست بەم رێكارەوە، ئەگەر سبەینێ هەڵوەشایەوە بگەڕێینەوە بۆلای كێ؟ بۆیە مامەڵەكردن بەو دراوە ڕێگەپێدراو نیەو حەرامە.

 

هه‌واڵی گرنگ