بانگەواز بۆ دروستكردنی خانوو بۆ كرێكارەكەی شارەوانی دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانگەواز بۆ دروستكردنی خانوو بۆ كرێكارەكەی شارەوانی دەكرێت

 

 

ڕادیۆی بەردەڕەش بەهاوكاری رێكخراوی بەختەوەری بانگەوازێك بۆ دروستكردنی خانوو بۆ كارمەندەكەی شارەوانی بەردەرەش ڕادەگەیەنێت.

لە بانگەوازێكی رادیۆی بەردەڕەشی یەكگرتوودا هاتووە، لەڕادیۆی بەردەرەش وەك ئەركێكی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی بەهاوكاری ڕێكخراوی بەختەوەری بانگەوازێكی بەپەلە بۆ دروستكردنی خانوویەك بۆ كاك موحەمەد ناسراو بە ئەبو لەیلا ڕادەگەیێنین.

بەداخەوە ئەبو لەیلا كە كارگوزاری شارەوانی بوو رۆژی پێنج شەممە رابردوو لەگەڕەكی خێلەكی بەڕووداوێكی دڵتەزێن گیانی لەدەستداو لەدوای خۆیدا دوو منداڵی بەجێهێشت،

ئەركی ویژدان زیندووەكان و خێرخوازو خێرومەندانی ئەم سنورەیە كە بەشدارییەكی كارای ئەم هەڵمەتە بكەن و بەگەرم و گوڕییەوە بێنە پێشەوە بۆئەوەی بەدروستكردنی خانویەك بۆیان كەمێك لە ئازارو ناڕەحەتی ئەم خێزانە كرێچیە كەم كەینەوە.

چاوەڕێی هیممەت و جوامێری و هەڵوێستی مەردانەی هەموو لایەكین ...

ڕۆژی شەممە بەرواری (17ی 4ی 2021) كاتژمێر (11) ی پێش نیوەڕۆ لەهۆڵی شەهید مەلا یاسین لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەفەرمی هەڵمەتەكە ڕادەگەیێنین.

 

هه‌واڵی گرنگ