لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیرانی توركیاو یۆنان تۆمەت ئاڕاستەی یەكتری دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیرانی توركیاو یۆنان تۆمەت ئاڕاستەی یەكتری دەكەن

 

 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشداو لە یەكەمین كۆبوونەوەیاندا دوای زیاتر لە یەك ساڵ، وەزیرانی دەرەوەی توركیاو یۆنان لەسەر كۆمەڵێك بابەت یەكترییان تۆمەتبار كرد.

دوای ساڵێك لە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوانیان، واپێشبینی دەكرا هەردوو وەزیری دەرەوەی توركیاو یۆنان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیە هاوبەشەكەیاندا ناكۆكییەكانیان بخەنە لاوە.

گرژییەكانی نێوان دوو وڵاتەكە گەیشتە لوتكە كاتێك لە مانگی هەشتدا دوو كەشتی جەنگی یۆنانی و توركی خۆیان بەیەكتریدا كێشا، ئەمە لەكاتێكدا بوو ئەنقەرە هەوڵیدەدا كەشتیەكە بۆ ناو ئەو ناوچە ئاوییە بجوڵێنێت كە ناكۆكی لەسەرە.

كۆنگرەكە بە لێدوانی ئاشتیانە دەستیپێكرد لەلایەن وەزیری دەرەوەی توركیا (مەولود چاو ئۆغڵۆ) وەو گفتوگۆ ئەرێنیەكانی نێوان دوو وڵاتەكەی لە ئەنقەرە بەرزنرخاند، بەڵام وەزیری دەرەوەی یۆنان (نیكۆس دیندیاس) دووبارە جەختی لە سكاڵاكانی وڵاتەكەی كردەوە لە توركیا، لە گەڕان بەدوای سوتەمەنی و گاز لە ناوچە ئاوییە جێناكۆكی لەسەرەكانەوە بۆ مامەڵەكردنی توركیا لەگەڵ كەمینە ئۆرپۆدۆكسیەكان و ناكۆكییەكانیان سەبارەت بە پرسی كۆچبەران.

وەزیری دەرەوەی یۆنان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا كە نزیكەی (35) خولەكی خایاند بە وەزیری دەرەوەی توركیای وت، هەڵوێستی یۆنان ئاشكرایەو ئەمە یەكەمین جار نیە بیبیستن.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا چاوش ئۆغلۆ وەڵامیدایەوەو وتی: ئەگەر لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا تۆمەت ئاڕاستەی وڵاتەكەو گەلەكەم بكەیت، ئەوا دەبێت وەڵامی ئەوە بدەمەوە.

وتی: ئەگەر دەتەوێت گرژییەكانی نێوانمان بەردەوام بێت، ئەوا ئەوە دەكرێت، وتیشی: ئەگەر بەردەوام بین لە تۆمەتباركردنی یەكتری لێرە، ئەوا زۆرمان دەبێت بۆ وتن.

مانگی ڕابردوو ئەنقەرە ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی یۆنان (دیندیاس نیكۆس) سەردانی توركیا دەكات تاوەكو ئامادەی كۆبوونەوە لوتكەكەی نێوان سەرۆكی توركیا (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان) و سەرۆك وەزیری یۆنان (كیریاكۆس میتسوتاكیس) ببێت.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە تیشك دەخاتە سەر ئەو قورساییەی لەبەردەم یەكێتی ئەوروپاو هاوپەیمانێتی ناتۆدا هەیە بۆ هێوركردنەوەی دوژمنایەتیە مێژووییەكەی نێوان توركەكان و یۆنانییەكان.

دوای ئەوەی لە ساڵی (2016) دا توركیا تۆمەتبار كرا بەوەی پابەندی ڕێكەوتنەكەی نەبووە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا بۆ وەرگرتنی ئەو كۆچبەرانەی كە دەیانەوێت بەرەو ئەوروپا بڕۆن، دیندیاس وتی: پێویستە توركیا چیتر وانە بە یۆنان نەڵێتەوە.

دیندیاس وتیشی، یۆنان ئامادەیە بۆ پێشەوە بڕوات و ئەجێندایەكی نوێ پەیڕەو بكات، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت یۆنان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە بگۆڕێت یاخود دەستبەرداری بەرپرسیارێتیە ئەوروپییەكانی ببێت.

هەروەها سەبارەت بە تۆمەتەكانی یۆنان لەسەر خراپ مامەڵەكردنی توركیا لەگەڵ كەمینە ئۆرپۆدۆكسیەكاندا، چاوش ئۆغلۆ وتی، هەمیشە هەوڵدەدەن وانەمان پێبڵێن لەسەر دیموكراسیەت و یاسا.

كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە كۆتایی هات و دوو وەزیرەكە ڕازیبوون لەسەر ئێوارەخوانێكی تایبەت بەردەوامی بە گفتوگۆكانیان بدەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ