داخوازیەکانی بەهەرێمکردنی سلێمانی و ئەرکی (هەولێر)
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داخوازیەکانی بەهەرێمکردنی سلێمانی و ئەرکی (هەولێر)

پرسی داوای بەهەرێم کردنی سلێمانی ،کەناوەناوە گەرم دەبێ ، ئەگەر جددی بێت ، دوو هۆکار یان دوو ڕەهەندی سەرەکی هەیە..

ڕەهەندێکی سیاسی ،کە هێزێکی سیاسی بەپاڵنەرێکی سیاسی وئامانجێکی سیاسی و حیزبی بیجوڵێنێ .

ڕەهەندێکی کۆمەڵایەتی - ئابوری - ئیداری، کە خەڵک و ڕێکخراوەکان بەهەنجەتی مەغدوریەت و پەراوێزخستنی سلێمانی ، بیجوڵێنن.

ئەم پرسە بەهەموو ڕەهەندو پاڵنەرەکانیەوە، پێویستی بە توێژینەوەی زانستی ،یان بەدواداچوونی ڕۆژنامەنوسی ومیدیایی جددی هەیە، بۆئەوەی دەری بخات کام ڕەهەند زاڵترە ،تاکو کاری لەسەربکرێ.

ڕەنگە ئەم داخوازیە وەرەقەیەکی گوشاربێت ،بۆ زیاتر حسابکردن بۆ(سلێمانی) هەم وەک زۆن و دەڤەرێکی فراوان و گرنگی هەرێم ،هەم وەک شارێک کەمێژوو و تایبەتمەندی خۆی هەیە .. لەهەموو حاڵەتەکاندا ، پێویستە دەسەڵاتی حوکمڕانی هەرێم ( هەولێر) ئەم پرسە بەجددی وەربگرێت و پشتگوێی نەخات، چونکە بۆ مەودای دووریش بێت ، مەترسیدارە.

 

هه‌واڵی گرنگ