دەربارەی لێبڕینی مووچە :- و.دارایی لە ٢٠ / ٤ دا :- موچە بەلێبڕینی ٢١ ٪ دابەش دەکرێ.
وتەبێژی حکومەت لە ٢١ /٤دا :- تائێستاهیچ بڕیارێک لەسەر ڕێژەی بڕین لەموچە نەدراوە! پاش ئەوەی دوێنێ وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند کەموچە بەلێبڕینی ٢١ ٪ دابەش دەکرێ ، ڕاگەیەنراوەکە لەلایەن خەڵک و مێدیاکانەوە ناڕەزایی و ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ،بەتایبەت لەدژی و.دارایی ، ئەمەش وایکرد دواتر وەزارەتی دارایی ڕایبگەیەنێت کە لێبڕینەکە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دراوەو ئەوان تەنها جێبەجێکردنیان لەسەرە! دوابەدوای ئەم ڕاگەیاندنەی و.دارایی ، ئەمڕۆ ئێوارە وتەبێژی حکومەت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی : تائێستا هیچ بڕیارێک لەسەر ڕێژەی لێبڕینی موچە ی ئەم مانگە نەدراوە!!
باشە لەماوەی ٢٤ کاژێردا ئەم ڕاگەیاندن و لێدوانە دژو جۆراوجۆرانە مانای چیە؟! ئایا بێ ئاگایی وەزارەتی داراییە (کە لای گۆڕانە) ، لە بڕیارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ( کەلای پارتی و یەکێتیە)؟! یان ململانێ و ناکۆکی نێوان گۆڕان و پارتیە ،ڕەنگ دەداتەوە؟! یان هەریەکە دەیەوێ بەرپرسیاتیەکە لەکۆڵ خۆی بکاتەوە؟! بەداخەوە، هەرکامیان بێت ئەمە لەخۆیدا یاریکردنێکی خراپە بەهەست وشعوری موچەخۆران.