جیاوازی نێوان دایک و باوک!!!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جیاوازی نێوان دایک و باوک!!!

•دایک ئەو کەسەیە کە خۆشی دەوێیت کاتێک بۆ یەکەم جار چاوت دەکەیتەوە
~باوک ئەوە کەسەیە کە خۆشی دەوێیت بێ ئەوەی سەیری چاوەکانت بکات.
•دایک تۆ پێشکەشی جیھان دەکات
~باوک ھەوڵ دەدات جیھان پێشکەشی تۆ بکات.
•دایک ژیانت پێ دەبەخشێت
~باوک فێرت دەکات چۆن ژیان بکەیت.
•دایک ٩ مانگ تۆ لە سکی خۆیا ھەڵدەگرێت
~باوک تەواوی تەمەن لەسەر پشتی خۆیت دادەنێت.
•دایک لە کاتی لە دایک بون ھاوار دەکات و تۆ گوێت لێی نیە
~باوک دوای لە دایک بونت ھاوار دەکات.
•دایک دەگری کاتێک نەخۆش دەکەویت
~باوکت نەخۆش دەکەوێت ئەگەر تۆ بگریت.
•دایک دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە تۆ برسی نەبیت
~باوک فێرت دەکات کە برسیت نەبێت.
•دایک تۆ لەسەر سنگی دادەنێت
~باوک تۆ لەسەر پشتی دادەنێت.
•دایک کانیەکە لە ھەست و سۆز
~باوک بیرێکە لە حیکمەت.
•دایک بەرپرسیاریەتی تۆ ئەگرێتە ئەستۆ
~باوک فێری بەرپرسیاریەتیت ئەکات.
•دایک دەتپارێزێت لە کەوتن
~باوک فێرت ئەکات دوای کەوتن ھەڵسیتەوە.
•دایک فێرت دەکات کە لەسەر پێیەکانت بڕۆیت
~باوک فێرت دەکات کە چۆن لەسەر ڕێگای ژیان بڕۆیت.
•دایک ئاوێنەی جوانی و کەمالە
~باوک ئاوێنەی واقیع و ماندوبونە.
•دایک بە ھیچ نرخێک دیاری ناکرێت
~باوک دوبارە نابێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ