عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوك له باره‌ى بونى به یه‌كێتى و جێهێشتنى ڕیزه‌كانى پارتى ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: یه‌كێتى بون نه عه‌یبه نه به دزیه‌وه ده‌بێت.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت،من لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتووم پەيوەندی حيزبيم به هيچ حيزبێكه‌وه نيه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند،له ١٦ ئوكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و كێشانەی هه‌مبوو چارەسەر نه‌كراوه، بەداخەوە ئەوەندەی یەکێتی محاوەلەی کردووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانم پارتی نه‌یكردوه کە لەسەر ڕیفراندۆم من توشی ئەو کێشانە بووم.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، لەسەر غائب بوون و به‌جێ هێشتنی کەرکوک چەند جار وەزیری ناوخۆ و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سەردانی هەولێریان کرد ، دەتوانرا کێشەی من و ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی تریش چارەسەر بکرێ بەڵام نەك چارەسەریان نەکرد بگرە ئالۆزتریان کرد.
دوای ڕوداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر حه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكی ئه‌وكاته گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و دوای ئه‌وه ئه‌مڕۆ له نوسینێكدا ڕایگه‌یاند، "له ئێستادا پەيوەندی حيزبيم به هيچ حيزبيكه‌وه نيه"
ده‌قى ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى عه‌مید سه‌رحه‌د قادر:
یەکێتی بوون نەعەیبە ! نەبەدزییەوە دەبێت.!
لەساڵی ١٩٧٦ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەوری کاریگەری تەواوی هەبووە ، لەساحەکەدا نیوەی کوردستانی بەدەستەوەیە ، خاوەنی دەیان شەهیدە لەمەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ، سەدان شەهیدی هەیە لە مه سولی هه ریم وسەر تیپ و لیواو بە هەزار شەهیدیش هەیە لە پێشمەرگە .
من لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتووم پەیوەدی حیزبیم به هیچ حیزبیكه وه نیه وه
له ١٦ ئوكتۆ به ره وه ئەوە كیشانەی هه م بوو چارەسەر نه كراوه
بەداخەوە ! ئەوەندەی یەکێتی محاوەلەی کردووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانم پارتی
نەی كردوه کە لەسەر ڕیفراندۆم من توشی ئەو کێشانە بووم وە لەسەر غائب بوون و بجێ هێشتنی کەرکوک
چەند جار وەزیری ناوخۆ‌و سه‌رۆك وه‌زیران سەردانی هەولێریان کرد ، دەتوانرا کێشەی من و ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی تریش چارەسەر بکرێ بەڵام نەك چارەسەریان نەکرد بگرە ئالۆزتریان کرد.
ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌ى عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له كاتێكدایه پێشتر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه ناوبراو په‌یوه‌ندى به‌كێتیه‌وه كردوه‌و ریزه‌كانى پارتى جێهێشتوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چونه ناو یه‌كێتى به كارێكى ئاسایی وه‌سف ده‌كات هاوكات ده‌ڵێت له ئێستادا یه‌كێتى له پارتى زیاتر پشتیوانى ئه‌و ده‌كه‌ن .