سەرۆکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ دەبنەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4 ی ئایاری 2021 ، زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ لێژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ بووه‌وه".
سەرۆکی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ڕاپۆرتی دووەم جیاوازە لە ڕاپۆرتی یەکەم، ڕاپۆرتی دووەم وردەکارییە لەسەر ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ئەم ڕاپۆرتە وردەکاریی ھەموو وەزارەتەکانی تێدایە".
زیاد جەبار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێژنەکەیان گەیشتە ئەو بڕیارەی لێژنەی دارایی پەرلەمان بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و عوسمانی حاجی مەحموود وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و عەبدولحەکیم خەسرەو، سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی کۆ ببێته‌وه