راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان ڕایدهگهیهنێت،کە لەسەر ئاستی جەماوەری و سیاسیی، پاڵپشتی ھەیە لەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
ئهمڕۆ سێ شهممه 4 ی نیسانی 2021 عەبد حوسێن ھینداوی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە ،کە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و وتی: "شەقاقی عێراقی و ھێزە سیاسییەکان پاڵپشتی لەوە دەکەن کە پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت".
عەبد حوسێن ھینداوی باسی لهوهش كردوه، کە حکوومەتی عێراق ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدات و بۆ ئەو مەبەستەیش لە بواری ئەمنییدا، ئامادەکاریی کردووە.
وابڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.