شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسە دەرکرا کە هێرشی کردە سەر مەفرەزەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لە کەرکووک.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تیایدا دەردەکەوێت پاسەوانی یەکێک لە ئەندامانی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک هێرش دەکاتە سەر مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن کە لە کاتی ئەرکدابوون لە شارەکەدا، لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە:"فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرکرا کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن".
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەو کراوەتەوە کە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسەی کە ئەو کارەی ئەنجامداوە لە چوارچێوەی سوربوونە لەسەر پاراستنی شکۆی هێزە ئەمنییەکان.