دوای چه‌ندین رۆژ له‌سه‌رقاڵبوونی جیهان، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رپرسانی چین رایانگه‌یاند: پاشماوه‌كانی مووشه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچووه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هاتۆته نێو به‌رگه هه‌وای زه‌وی، له ئاوی باشووری زەریای هیندی لە خۆرئاوای دورگەكانی ماڵدێڤ كه‌وتۆته خواره‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ده‌ریایی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، هەموو ئەوانەی بەدوای هەواڵی مووشەکه چینییه‌كه‌وه بوون ، دەتوانن پشوو بدەن، چونكه مووشەکەکە کەوتۆتە خوارەوە و، ئه‌و رووداوه كۆتایی هات.
ده‌ریایی ئه‌مریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه، كه تیایدا چركه‌ساتی كه‌و‌تنه‌خواره‌وه و، گڕگرتنی موشه‌كه چینییه‌كه پیشان ده‌دات.
جێگه‌ی باسه، مووشه‌كه‌كه له رۆژی 29ی نیسان به‌ناوی "كاروانی درێژ فایف بی" ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا، كه كێشه‌كه‌ی زیاتر له بیست و حه‌وت هه‌زارو پێنج سه‌د كیلۆ بوو و نزیكه‌ی سی مه‌تر درێژ بوو.
frameborder="0" allowfullscreen="allowfullscreen">