فڕۆكەخانەی سەقز دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فڕۆكەخانەی سەقز دەكرێتەوە

 

 

پارێزگاری خۆرهەڵاتی كوردستان رایگەیاند، بەڵێندەرەكان دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ كە پڕۆژەی فڕۆكەخانەی سەقز تاكو مانگی داهاتوو تەواو ببێت و بكرێتەوە.

(بەهمەن موردانیا) لە پەراوێزی سەردانی پڕۆژەی فڕۆكەخانەی سەقز ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژە دەبێ تاكو مانگی داهاتوو بكرێتەوەو چی دیكە بیانوویەك بۆ دواخستنی ئەو پرۆژەیە قەبووڵ ناكرێت.

ناوبراو وتیشی، بەرپرسان و بەڵێندەران، كۆمپانیای جێبەجێكردن و گەشەی فڕۆكەخانەكان و خۆمانیش بەڵێنماندا كە لە ماوەی دوو مانگدا فڕۆكەخانەی سەقز بكرێتەوەو ئەو كارەش بەدڵنیاییەوە لە میدیاكان بڵاودەبێتەوە.

پڕۆژەی فڕۆكەخانەی سەقز لە ساڵی (2015) ەوە دەستیپێكردووەو بەپێی ڕاپۆرتی بەرپرسان مانگی داهاتوو دەكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ