بەهۆی کێشەی عەشایەرییەوە، لە شەڕی نێوان دوو بنهماڵهدا، لە گوندێکی قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک پیاوێکی کوژرا .
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو ماڵدا لە گوندی تاق حەرب لە قەزای شێخان پیاوێکی بەڕەگەز عەرەبی تەمەن 40 ساڵ بەناوی "ح، ش، ا" کوژرا.
به پێی سهرچاوهكان هەر لەدوای ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ لە شوێنی تاوانەکە بکوژەکە دەستگیرکراو، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوودانی شەڕەکە بەهۆی کێشەی عەشایەرییەوە بووە.