وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری هه‌رێمی كورستان رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکرێت.
لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كورستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە:به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی رۆژنامه‌وانی بانگھێشتده‌كات بۆ ئاماده‌بونتان و رێكخستی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئەمڕۆ سێشه‌ممه.
لیژنه‌ی بینینی مانگ لەوه‌زاره‌تی ئەوقاف، ساڵانە لەکۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزاندا لەگەڵ لیژنه لاوه‌كیه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کان، چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن و دوای نوێژی بانگی مه‌غریبیش ئه‌نجامی چاودێریكردنی مانگ بەشێوەیەکی فەرمی راده‌گه‌یه‌ندرێت و یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکەن.