كوردی‌و
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاری داخستنی 30 کەناڵی ناوخۆیی لە پارێزگای دهۆک دەردەكات و هەڕەشەی رووبەڕووکردنەوەی یاسایان لێدەکات.
نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند،"ئەو کەناڵانە مۆڵەتی کاکردنیان نییە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنی فریکیۆنس، تاوەکو بتوانن بەپێی ئەوە ساڵانە مۆڵەت نوێبکەنەوە، ئەم ژمارە کەناڵەی دهۆک چەند جارێکی دیکە لەوە ئاگادارکراونەتەوە پێویستە مۆڵەت وەربگرن، بەڵام نەیانکردووە، بۆیە دادەخرێن و لە پەخش رادەگیرێن تاوەکو ئەو کاتەی مۆڵەت دەردەهێنن."
بەپێی نووسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پارێزگای دهۆک کە ژمارە 98ـی 10ـی ئایاری 2021ـی هەیە و ناونیشانی "راوەستانی پەخشی بێ مۆڵەت"ـی هەڵگرتووە، ئاگاداری ئەو 30 کەناڵە دەکاتەوە "پەخشی کەناڵەکانیان رابگرن تاوەکو مۆڵەتەکانیان تەواو دەکەن."
ئەو كەناڵانەی راگرتنی پەخش دەیانگرێتەوە ئەمانەن "نیوماكس، نیبه‌ر، بفرین، هه‌ڤره‌نگ، نوبار، تاڤ، ئورسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقل، یه‌كگرتو، بادینان، هه‌ست، بیلان، گه‌لا ئاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شێلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا دیكۆمێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داستیا، ATV، MTV ."