وەزارەتى پێشمەرگە ڕایدهگیهنێت پشکنینى ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكی دهست وردیو كهوتهوه بڵاوی کردەوە، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگانە دەکاتەوە کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایار بەدواوە سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەن و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئهوهشی خستۆتهروو، لە ١٦ی ئایار بەدواوە تاقیگەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشی پشکنینی کۆڕۆنا چالاک دەکات و پێشمەرگە دەتوانێت بە نیشاندانی ناسنامەی سەربازی، پشکنینی پەتای کۆڕۆنا ئەنجام بدات.