لەم جەژنە ئەم ڕێنماییە تەندروستیانە جێبەجێ‌ بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم جەژنە ئەم ڕێنماییە تەندروستیانە جێبەجێ‌ بكەن

 

 

دوای ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز جەستەی مرۆڤ ڕادێت لەسەر شێوازێكی دیاریكراو لە خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك لە ڕۆژانی جەژن و بەتایبەت نانی بەیانی یەكەم ڕۆژ كاریگەری نێگەتیڤی هەبێت بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

ڕێنمیاییەكانی خۆراكی تەندروست بۆ جەژنی ڕەمەزان :

1. باشتروایە نانی بەیانی ڕۆژانی جەژن هەمان خۆراكی پارشێوی مانگی ڕەمەزان یان هاوشێوەی نانی بەیانی ڕۆژانی پێش ڕەمەزان بێت، وەك نان و ماست، پەنیر، هێلكە، هەوڵ بدرێت خواردنی تەقلیدی بەیانی یەكەم ڕۆژ دوا بخرێت و نیوەڕۆ بخورێت.

2. ئەگەر هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەیانی یەكەم خواردنی جەژن ئامادە كرا، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەین، خواردنی بڕێكی كەم لە برنج و شلە، هەوڵ بدرێت یەك جۆر شلە بخورێت، یەك جۆر گۆشت لێ بنرێت یان بخورێت و بڕی كەم و بێ چەوری و بەزی لێ بخورێت نەوەك گۆشتی سوورو مریشك و قەل هەمووی لە یەك كات، ئەوەی تری هەڵگرە بۆ ژەم و ڕۆژەكانی تری جەژن، هەڵبەت باشتریشە بیبەخشیت بە خێزانە كەم دەرامەتەكان، یاخود بەیانیەكەی یەك یان دوو شیش گۆشت یان سینگی مریشك یان جگەری برژاو بخورێت لە جیاتی برنج و شلە.

3. خواردنی ژەمی نیوەڕۆو ئێوارە لەكاتی خۆیدا، گرنگە ئێواران خواردنی سووك بخورێت.

4. خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو لە نێوان ژەمەكان بەدرێژایی ڕۆژەكە بە تایبەت لەگەڵ بەرز بوونەوەی پلەی گەرماو زیاتر هیلاك بوون لەچاو ڕۆژانی ڕەمەزان.

5. خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوەی شەربەتی گیراوەو خواردنەوە گازییەكان، ئەگەر حەزت لێكرد شەربەتی فریشی كەم شەكر بخورێتەوە.

6. دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و بڕێكی زۆر لە چەرز، ئەگەر خواردت بڕێكی كەم لە چەرەزی كاڵ و كەم سوێری بخۆ.

7. خواردنی سەوزەو میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی، خەیار، كاڵەك، مزرە سێو، شووتی، قەیسی، هەوڵ بدە سێ جار لە نێوان ژەمەكان بیان خوێت، ئەگەر حەزت لە شیرینی بوو، میوەی شیرین بخۆ.

8. تا دەتوانێت بەپێ سەردانی دراوسێ و كەس و كارو هاوڕێكانت بكە، بۆ بینینان بچۆ، نەوەك شت خواردن، كەم دانیشە بە تایبەت ماڵێك نەخۆشی هەبێت، هەموو ماڵەكان لە یەك ڕۆژدا مەچوو.

9. زۆر گرنگە شەوی پێش جەژن زوو بخەویت و ڕۆژانی تریش دوور بكەرەوە لە شەونخوونی، دانیشتنی زۆر بە دیار تەلەفزیۆن و ئینتەرنێتەوە.

10. پاڵنەكەوتن دوای خواردن لانی كەم بۆ ماوەی نیو سەعات، هەوڵ بدە دوای نان خواردن نەخەویت، ئەگەر زۆر خەوت هات پێش بانگی عەسر نیو سەعات بخەوە.

11. ئەگەر چوویت بۆ سەیران بۆ نان خواردن مەچۆ، بۆ گەڕان و هەڵمژینی هەوای پاك بچۆ.

12. ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، پێویستە زۆر ئاگاداری خواردنی دەرمانەكانیان بن لەكاتی خۆیدا لەگەڵ پابەندبوون بە پارێزی تایبەت بە نەخۆشیەكانیان.

13. لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دوور بكەوە لە خێرا لێخوڕین بۆ پاراستنی ژیانی خۆت و كەسانی تر.

14. ئەگەر خوانەخواستە ڕێت كەوتە نەخۆشخانە، ڕێزی كارمەندو پزیشكان بگرەو لێیان تووڕە مەبە، بەڵام كەمتەرخەمی قبوڵ مەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ