بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدهگهیهنێت تەرمی هاووڵاتییەک لەناو رووباری چۆمان و لە نزیک گوندی کەورتەی سەر بە قەزای چۆمان دۆزراوەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران (پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمی هاووڵاتییەک کە لەناو رووباری چۆمان و لە نزیک گوندی کەورتەی سەر بە قەزای چۆمان دۆزراوەتەوە."
ئاماژە بەوەشکراوه: "گەنجەکە بەناوی مزەفەر مستەفا تەمەنی 28 ساڵە و خێزاندارە، خەڵکی گوندی گوندەژۆرە لە قەزای چۆمان. "
ئهوهش خراوهتهروو: لێکۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێ کردووە بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر."