لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە كۆڕۆنا یەكەمە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە كۆڕۆنا یەكەمە

 

 

عێراق لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەكان لەڕووی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پلەی یەكەمدایەو لەسەر ئاستی جیهانیش توشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە زیاتر لە (160) ملیۆن حاڵەت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، توشبوون بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتۆتە (160.6) ملیۆن توشبوو، كە نزیكەی (33) ملیۆنیان لە ئەمریكان، هیندیش لەپلەی دووەمدایە بە (24) ملیۆن، پاشان بەرازیل بە (15) ملیۆن.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە توشبووندا لەپلەی یەكەمدایە بە تۆماركردنی زیاتر لە یەك ملیۆن و سەد هەزار كەسی توشبوو، (15,855) مردن، پاشان ئەردەن دێت بە (721,853) توشبوو، (9,151) مردن.

ڤایرۆسی كۆڕۆنا تا ئێستا لەزیاتر لە (210) وڵات و ناوچەی جیاجیا تۆماركراوە لەو كاتەوە كە لەكۆتایی ساڵی (2019) لە چین بڵاوبوویەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ