سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی: خوێندنی ئەلیكترۆنی نەیتوانی ئامانجەكە بپێكێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی: خوێندنی ئەلیكترۆنی نەیتوانی ئامانجەكە بپێكێت

سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی ڕایدەگەیەنێت: خوێندنی ئەلیكترۆنی سەركەوتونەبوو و دەبوایە بیر لە پلان و ڕێگە چارەی باشتر بكردریاتەوە تا خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت و وەزارەتی پەروەردە بیری لەوەكردووەتەوە بابەتەكان كورت بكاتەوە ئەم كورتكردنەوەیەش كاریگەری بەسەر كۆی پرۆگرامەكانی داهاتووی خوێندن دەبێت.

 

عیسا حوسێن سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و لە لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكا ڕاگەیاند:" 16ی مانگی 5 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاران دەكرێتەوە بەڵام بە رێكاری تەندروستی توند و تاكید لە بەستنی ماسك كراوەتەوە، پاش دابڕانێكی زۆر كە وەزارەتی پەروەردە زیاتر بە شێوەی ئەلیكترۆنی خوێندنی بەڕێوە دەبرد بەڵام ئەو خوێندنە ئەلیكترۆنیە دیارە نەیتوانی ئامانجەكەی خۆی بپێكێت و ببێتە بەدیل بۆ خوێندنی ناو پۆل بۆیە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنڕاویكی دەركرد كە سبەی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن دەكرێتەوە، بابەتەكانی خوێندنیش كورتكراونەتەوە و خوێندنگاكانیش ئاگاداركراونەتەوە كە رێكاری تەندروستی توند بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی مامۆستا و قوتابیان".

ناوبراو دەشڵێت "بەدیلی وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە كە نزیكەی پێنج هەفتەی تر بخوێندرێت و 22ی مانگی 6 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووهەم دەستپێدەكات ئەمە بەحساب بەدیلە بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەمە بەس نییە و وەزارەتی پەروەردە درەنگ كەوت. دەكرا رێگەچارە و پلانی باشتر لە سەری ساڵەوە هەبووایە، ئەگەر لە سەرەتای ساڵ واتا مانگی نۆ سێ ڕۆژ خوێندن هەبوایە بابەتەكان ئەوەندە نەدەفەوتان و ئێستاش وەزارەتی پەروەردە بیری لەوە كردووەتەوە بابەتەكان كورت بكاتەوە ئەم كورتكردنەوەیەش كاریگەری بەسەر كۆی پرۆگرامەكانی داهاتووی خوێندن دەبێت دواتر ئێمە چارەنوسی ئەو نەخۆشیە نازانین و خوێندن هەروا بە پچڕ پچڕی ناكرێت بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم، وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بیر لە پلانی توكمەتر و رێگە چارەی باشتر بكاتەوە بۆ ئەوەی خوێندن لە كوردستان نەفەوتێت".


ووتیشی: لەسەرەتای دەوامەوە دوو تا سێ پێشنیارمان بە وەزارەتی پەروەدە دا كە خوێندن لەناو پۆلەكان بەردەوام بێت بەڵام بە رێكاری تەندروستی توند هەروەها ڕۆژێك نا ڕۆژێك بۆ ئەوەی قەڵەبالغی دروست نەبێت واتا ئەگەر خوێندنگایەك بۆ نموونە 500 خوێندكار و قوتابی هەبێت دەكرا ڕۆژێك نا ڕۆژێك واتا 250 خوێندكار بێتەوە بۆ ئەوەی قەڵەبالغیەكە كەمتربێتەوە بەڵام بە داخەوە نەكرا و زیاتر هانا بۆ خوێندنی ئەلیكترۆنی بردرا بەداخەوە ڕێگەی ئەلیكترۆنیش نەیتوانی ئامانجەكە بپێكێت و تا ڕادەیەكی زۆر سەركەوتوو نەبوو بۆیە تاكە شت هەر دیسان حكومەت یان وەزارەتی پەروەردە ڕێگای ئەوەیان گرتەبەر كە ڕۆژێك نا ڕۆژێك بێت، ئێمە سەرەتا پلانی ئەوەمان هەبوو كە ڕۆژێك نا ڕۆژێك بێت و لەگەڵ ئەوەش نەبووین كە ساڵەكە بفەوتێت چونكە فەوتانی ساڵەكە زیانێكی زۆر بە پرۆسەی خوێندن و لە هەموو خانەوادەیەك دەگەیەنێت".

 

هه‌واڵی گرنگ