مێرووی زەرد ئوسترالیا هەراسان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مێرووی زەرد ئوسترالیا هەراسان دەكات

 

 

هەوڵێكی زۆر لەئوسترالیا دەدرێت بۆ لەناوبردنی مێرولەی زەرد ئەوەی بەدڕندە ناسراون. ئەم جۆرە مێرولەیە لەهەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لەئوسترالیا دۆزرانەوە، بۆ خۆپاراستن و هێرش ترشی فۆرمیك فڕێدەدەن، بۆیە بۆتە هۆی لەناوچوونی زۆری بۆق و مارمێلكە و باڵندەكانی لەسەر زەوی دەژین و هێلانە دەكەن.

تیمی لەناوبردنیان كەتایبەت بۆ ئەم ئەركەی 10 ساڵ دەخایەنێت دەستنیشانكراون دەڵێن نیوەی پرۆژەكەیان ئەنجامداوەو تائێستا لەكوینزلاند نزیكەی (85%) ی ئەو جۆرە مێرولەیان لەناوبردوە، بە دانانی خۆراكی ژەهروای و دەرمان ڕشتن لەئاسمانەوە، بەڵام زۆریان ماوەو هەندێك هێلانە سەرهەڵدەدەنەوە.

درێژی مێرولەی زەردی دڕندە نزیكەی 4 ملیمەترە، جەستەیەكی زەردباوی ئاڵتوونی هەیە، هەندێكجار قاوەیی كاڵ دەردەكەوێت، (84) ڕۆژ دەژی، پێشتر لەئوستالیادا نەبوون، بڕوایەك هەیە لەڕێگەی بارو كەلوپەل گواستنەوە گەشتبنە ئوسترالیا.

لەباكوری ولایەتی كوینزلاند بە مەترسی دادەنرێن، دەتوانن هێلانەی گەورەو بڵاو دروستكەن هەزاران (شامێرو) ی تێدایە، مەزەندە دەكرێت (20) ملیۆن مێرولە لە پانتایی هیكتارێك زەویدا بژین.

زاناكان دەڵێن: لە دورگەی كریسماس كە ناوچەیەكی ئوسترالیایە لە ئۆقیانۆسی هیندی مێرولەی زەرد بەرپرسیارە لە فەوتانی نزیكەی 20 ملیۆن قرژانی سوور، كە جۆرێكە بێوێنەیە لەوناوچەیەدا دەژین.

ئەندرۆ كاكس لە ئەنجوومەنی مێروو گیاندارە گازیەكان، كە كروپێكی پارێزگاریە، دەڵێت "مێرولەی زەرد هەڕەشەی مەترسیدارن بۆ هەمەجۆرەی باێۆلۆجی.

دەشڵێت: ئەمجۆرە مێرولەیە شەڕینگێزن ترشی فۆلیك دەرژن وەك هۆكارێك بۆ ئیفلیج كردنی نێچیرەكەی پەلاماری دەدەن و دەبێتە خواردنیان، مشەخۆرێكی سروشتی هەیە تێیان دەدات و دەیانكوژێت، بەڵام ئەم جۆرە گەشتوونەتە ئوسترالیا بێ ئەو مشەخۆرەی لەسەریان دەژی، هەروەها ئەوجۆرە گیاندارانە لەئوسترالیان نین كە دەیانخوات، ناوچەیەكی بەرفراوانی باكورو باكوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا دەگرنەوە، كاتێك ناوچەیەك داگیر دەكەن، هیچ شتێك بە زیندویی بەجێ ناهێڵن، هەموو جۆرە مێروەكان و مارمێلكەوە باڵندەو خشۆكەكان دەخۆن، زۆر مەترسیدارن بۆ ژینگە.

سكات بوكانان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەریوبەرایەتی ناوچە شێدارەكان كە سەرپەرشتی هەڵمەتی نەهێشتنی مێرولەی زەرد دەكات دەڵێت: تیمەكە سەگ بەكاردێنن بۆ دۆزینەوەی هیلانەكانیان و جێگەی بڵاوبوونەوەیان، سەگەكان بەجۆرێك مەشقیان پێكراوە بۆنی جۆری زەرد دەناسنەوە.

دەشڵێت: بۆ ڕاهێنانی سەگ بۆنی مێرولەكە لەتاقیگە دروستیدەكات و لەسەر ناوچەكەی دەیرێژێت كۆدەكەینەوەو دەیكەینە سەر پارچەیەك و دەیشارینە دور لە سەگەكە تا بیدۆزێتەوە، فێریش كراون كە لوتیان نەخەنە هێلانەكانەوە، كاتێك دیدۆزنەوە دادەنیشن، ئەمەش ئاماژەیە لەوجێگایە مێرولە بوونیان هەیە.

مێرولە جۆرێكە لە لیستی ئەو مێروو گیاندارانەی گاز دەرێژن; بوونەتە هۆی لەناوچوونی ژینگە وەك بۆق و ڕێوی و بەرازو حوشتر لەسەرانسەری ئوسترالیادا.

لەلایەكی دیكەوە ئامارەكان دەردەخات پشیلەی كێوی ڕۆژانە نزیكەی 1 ملیۆن باڵندە ڕاودەكەن، بوونەتە هۆی نەمانی چەند جۆرێكی باڵندە، ئەوانەی لەسەر زەوی هێلانە دەكەن، هەرەها شیردەرە بچووكەكان و مامناوەند.

وەرزی سەرهەڵدانەوەی زیكزیكە لە ئەمریكا ئەلكساندریا، لە 6 هەفتەی ڕابردوودا لە 12 ویلایەتی ئەمریكا بەملیارەهاو زیاتر زیكزیكە لە ژێرخاكەوە هاتنەدەرەوە، واشنتۆنی پایتەخت هەروەها باكوری ڤێرجینیا ناوچەیەكی بڵاوبوونەوەی زۆری زیكزیكەیە، بەڵام تەمەنیان كورتە، هەندێك كەس بە جوانیان دەبینێت و هەندێك لێیان نیگەرانە.

زانای مێروەكان فلۆید شكۆلی لە ناوچەی ئەلكساندەریا لەڤیرجینیا كە بەزۆری بڵاوە، بۆ ئەم مێروانە دەگەڕێت دەڵێت، زیانیان بۆ مرۆڤ نیەو بەهێمنی هەموو 17 ساڵ جارێك دێنە دەرەوە، گەڵای وەریوی كەڵەكەبووی ساڵانە دەخۆن.

شۆكلی بەڕێوەربەری گروپەكانی مۆزەخانەی (سمسۆنیان) ی نیشتمانی بۆ مێژوی سروشتی لەواشنتۆن، مێروەكان بۆ توێژینەوە كۆدەكاتەوەو دەڵێت: ئەمە دەركەوتەیەكی سەرسورهێنەرە.

لەجیهاندا 3 هەزار جۆری زیكزیكە هەیە، ساڵانە چەند جۆرێكی دەردەكەون، بەڵام ئەوجۆرەی لە ئەمریكا هەیە هەموو 13 یان 17 ساڵ لەژێرخاكەوە دێنە دەرەوە، ئەو جۆرەی لەناوچەی واشنتۆنی پایتەخت بڵاوە بە ڕەنگە جیاوازەكانی باڵ و چاوی لای هەندێ كەس جوانەو بە دۆستی ژینگەیان دەزانن، بەڵام كەسانی كە هەن وەك جێرمی بوكان لە هێرندن ڤیرجینیا دەڵێت نیگەرانم كاتێك وەرزشی ڕاكردن لەباخەكاندا دەكەم، دەكەون بەسەرماو یان بێ مەبەست پێیان لێدەنێم.

جین كریتسكی شارەزای زیكزیكە لە زانكۆی ماونت سانت جۆزێف لە سینسیناتی لە ولایەتی ئۆهاێۆ ڕوونی دەكاتەوە دەڵێت: هیچ هۆكارێك نیە خەڵكی لێی بترسن، مێرویەكن گاز ناگرن و پێوە ناندەن و نەخۆشی بۆ مرۆڤ و كشتوكاڵ بڵاوناكەنەوە.

كریتسكی بیرۆكەی ئاپسێكی داناوە لەسەر تەلەفۆن بەناوی خەڵكی دەتوانن لەناوچەی خۆیان لەڕێگای ئەو ئاپسەوە وێنەی زیكزیكە بگرن و ناوچەكە دەستنیشان كەن.

زیكزیكە پێشتر لەساڵی 2004 دا دەركەوت، دوای 17 ساڵ لەژێرخاكدا، لەگەڵ گۆڕانكاری و گەرمبوونی كەش و هەوا بۆ 18 پلەی سەدی دەركەوتنەوە، نێرەكانی قاوەیی كاڵن وەك قۆزاخە زووتر دەردەچن، دواتر لێ دێنە دەرەوەو باڵ دەكەنەوەو بەسەر نزیكترین درەختدا هەڵدەكشێن، دوای هەفتەیەك مێكان بەهەمان شێوە.

ستیوارت مكامی شارەزی زیكزیكە لە تاقیگەی سیستەمی زانستی مێروەكان لەوەزارەتی كشتوكاڵی ویلاتە یەكگرتووەكان دەڵێت: تەنها بۆ یەك مەبەست دێنە دەرەوە بۆ زاوزێ و مانەوەی جۆرەكەیان.

كریتسكی ووتی: نهێنی هاتنەوەیان بەژمارەی زۆر بۆ ئەوەی زیاتر بن لە گیاندارانەی ڕاویان دەكەن و دەیانخۆن تا جۆرەكەیان بمێنێتەوە، باڵندەو شیردەرەكان و خشۆكەكان دەیانخۆن، ئەگەر بەملێۆنەهایان بخورێن زۆر لەوەزیاتر دەمێننەوە.

جەستەی زیكزیكە لەپرۆتینی بەسود پێكدێت، مرۆڤ ئەگەر حەزی لێیبێت دەتوانێت بیخوات، برایان شواتكین لە ئارلنگتن لەولایەتی ڤێرجینیا هەندێك قۆزاخەی بە ڕۆنی كەرەو سیرو پیازەوە سوركردۆتەوەو دەڵێت: تەڕو بڕەو جیاوازەو بەڕاستی بەتامە.

شۆكلی دەڵێت: نێری زیكزیكە بەدەنگی بەرزو جۆری خوێندنی جیاوازی سەرنجی مێكان بۆ زاوزێ ڕادەكێشن دوای زاوزێ نێرەكان دەمرن، مێیەكان هێلكە لەسەر داری درەختەكان دادەنێن، دوای 6 هەفتە دەتروكێن و قۆزاخەی بچووك دەكەونە خوارەوە سەر زەوی، خۆیان دەكەنە ژێر گەڵای كەڵەكەبوودا، بۆ 17 ساڵ لەوێ بەبێ باڵ دەمێننەوەو دواتر لەناوەڕاستی بەهاردا دێنەوە دەرەوە، بازنەی ژیانیان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.

كریتسكی دەڵێت: ئەوی نەزانراوە چۆن زیكزیكە دوای هەموو 17 ساڵ جارێك دەردەكەون بۆ زاوزێ، گەڵا دەخۆن و دواتر لە زستاندا خۆیان دەشارنەوەو لەبەهاردا دەكەونەوە خواردن.

شۆكلی دەڵێت: لەوانەیە ئەو جۆرە مێروانە هەست بە گۆڕانكاریەكانی بەسەر درەختەكاندا دێت بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ