لەبارەی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكی سكچوون و ڕیشانەوە لەناو منداڵان ڕونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكی سكچوون و ڕیشانەوە لەناو منداڵان ڕونكردنەوە دەدرێت

د.پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لەبارەی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكی سكچوون و ڕیشانەوە لەناو منداڵان زانیاری ئاشكرادەكات و داواش لە دایكان و باوكان دەكات لەخۆیانەوە دەرمان بەكار نەهێنن چونكە هۆكارەكان جیاوازن و چارەسەرەكانیشیان جیاوازن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لە ئێستادا شەپۆلێكی سكچوون و ڕیشانەوە بڵاوبۆتەوە لە منداڵاندا،هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سكچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەكات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی كاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە كە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراك لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەكردنی هەندێك بەكتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشك بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو كەمتر بەرگەگرتنی سكچوون و ڕشانەوە.
هۆكارەكانی سكچوون و ڕشانەوە زۆرن كەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەكارمەهێنە چونكە چارەسەرەكانیشیان جیاوازن.
لەوانەیە هۆكارەكە ڤایرۆس یان بەكتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێك یان كۆڕۆنا یان چەندین هۆكاری تر بێت.
بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:
١-هەموو ئاوێك بكوڵێنە انجا ساردی بكەرەو بۆ خواردنەوە بەكاری بهێنە.
٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زوو زوو دەستی منداڵەكەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت كردن.
٥-پاك و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦-بەكارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و كەوچكی یەكتر.
٧-دووركەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەكان.
٨-باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنەكان.
تكایە لەخۆتەوە دەرمان بەكارمەهێنە چونكە هۆكارەكان جیاوازن و چارەسەرەكانیشیان جیاوازن.

 

هه‌واڵی گرنگ