تەندروستی جیهانی داوای بەهێزكردنی هەڵەكان بۆ رێگریكردن لە پەتاكانی داهاتوو دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی داوای بەهێزكردنی هەڵەكان بۆ رێگریكردن لە پەتاكانی داهاتوو دەكات

تیدروس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، داوا دەكات گفتوگۆكانی تایبەت بە رێكەوتنی بەهێزكردنی ئامادەكارییەكان بۆ رێگەگرتن لە پەتاكان لە داهاتوودا دەست پێبكەن.


تیدروس ئەدهانۆم لە كۆبونەوەی وزاری ساڵانەی رێكخراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رووبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنادا لەو ئاستەی ئێستا هەیە تووشی ئاڵنگاری گەورە بوویەوە، ئەوەش پێویستی بە دابینكردنی بەردەوامی پارە هەیە، پێویستە دەستبكرێت بە گفتوگۆكانی تایبەت بە رێكەوتنی نێودەوڵەتی بۆ بەهێزكردنی ئامادەكارییەكان بۆ رووبەڕووبونەوەی پەتاكان لە داهاتوودا.


لای خۆیەوە سكۆت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا لە كۆبونەوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە رۆڵی چاودێری جیهانی بەهێز بكەین و دەسەڵات بدەینە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەو كارە گرنگە بكات لەپێناو سەرجەم گەلانی جیهاندا.


لەلایەكی ترەوە مایك رایان بەڕێوەبەری فریاگوزاری لە رێكخراوەكە جەختیلەوەكردووەتەوە، هۆكارەكانی دروستبوونی نەخۆشییەكان لە ئێستادا باڵادەستن و بەشێوەیەكی سروشتی لە هەسارەیەكدا كە باڵانسی نییە بەشێوەیەكی زیاتر دەردەكەون.

 

هه‌واڵی گرنگ