وتەبێژی كۆشكی سپی، ترامپ بە" كەری كێوی دەچوێنێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وتەبێژی كۆشكی سپی، ترامپ بە" كەری كێوی دەچوێنێت"

كۆشكی سپی ئەمریكا وەڵامی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوو دەداتەوە و دەڵێت، ئەستەمە لەماوەی دوو ساڵدا كەری كێوی هێڵەكانی جەستەی بگۆڕێت.

دوای لێدوانەكەی ترامپ لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی داخستنی ئەكاونتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، جین ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەوە بڕیارێكە ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەو هەر تۆڕێكی تر دەیدات، وئاشكرایە كە ئەو تۆڕە گەیشتووەتە ئەو بڕیارە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێویستە كە رێگری لە زانیاری نادروست و بڵاوكردنەوەی درۆ بكەن، جا پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانەوە بێت یاخود ڤاكسینەكان.

ئەوەشی وتوە: زۆر شت لە سەرۆكی پێشوو فێربوین، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چۆن تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەكاردەهێنا و چۆن هەڵسوكەوتی دەكرد، ئەستەمە كەری كێوی لە ماوەی دوو ساڵدا هێڵەكانی جەستەی بگۆڕێت، ئەوەش دەبینین.

ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیای فەیسبووك بڕیاریدا داخستنی ئەكاونتی دۆناڵد ترامپ تا 7/1/2023 درێژ بكرێتەوە، لای خۆشیەوە ترامپ سەبارەت بەو بڕیارە رایگەیاند، ئەوە سوكایەتیكردنە بە 75 ملیۆن كەس كە لە هەڵبژاردندا دەنگیان پێداوە كە هەڵبژاردنەكەش ساختەبوو، نابێت رێگەیان پێ‌ بدرێت هەروا دەربازیان ببێت.

 

هه‌واڵی گرنگ