بە گوێرەی دواین ئامار كه ته‌ندورستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه، تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٧٣ ملیۆن حاڵەت و، زۆرترین رێژه‌ی توشبووانیش له ئه‌مریكا تۆماركراوه.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ته‌ندروستی جیهانی ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاوه‌كو ئێستا لە سەرتاسەری جیهان، ١٧٣ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار و ٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ٧٢٧ هەزارو ٧٥٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ١٥٦ ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٧٢١ توشبوو چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، تا ئێستا له‌و وڵاته ٣٤ ملیۆن و ١٩٢ هه‌زار و ٢٣ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و، ٦١٢ هه‌زار و ٢٤٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.