یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

توێژەرێكی گەردوونی میسری ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئەمساڵی دیاریكرد.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 6 ی حوزه‌یرانی 2021 د. محەمەد غەریب، توێژەری گەردوونی لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكی و جیۆفیزیكییەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی میسر ڕایگەیاند، كاتی جەژنی قوربانی ساڵی 2021 لە سعودیە و میسر زۆربەی كات بەیەكەوە ڕاگەیەنراوە.

د. محەمەد غەریبئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، میسر سەرەتای مانگی زولحیجە و وەستان لە عەرەفە و جەژنی قوربان لەگەڵ سعودیە دیاری دەكات ئەوەش لەڕوانگەی بینینی هیلالی مانگ لە ڕۆژی 29ی زولقیعدە.

هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه‌، بەپێی ڕوانگەی گەردوونی لە 20ی تەمموزی 2021 یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت، بەڵام لە كۆتاییدا هەر پشت بە سعودیە دەبەسترێت بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی زولحیجەی 1442ی كۆچی، چونكە سعودیە پشت بەبینینی مانگ دەبەستێت نەك ڕوانگەی گەردوونی.

هاوكات به‌گوێره‌ی ڕۆژمێری كۆچی، كە وڵاتی سعودیە پشتی پێ‌ دەبەستێت، ڕۆژی یەك شەممە 11-7-2021 دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زولحیجە و بەوهۆیەشەوە ڕۆژی دوو شەممە 19-7-2021 دەبێتە 9ی زولحیجە و ڕۆژی وەستانی حاجییان لە كێوی عەرەفە و ڕۆژی دواتر سێ‌ شەممە 20-7-2021 دەبێتە 10ی زولحیجە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

 

هه‌واڵی گرنگ