لە وەرزی هاوین هەموان حەز بە میوەی گێڵاس دەكەین، میوەیەكی بچوكە و چەندین ماددەی خۆراكی سودبەخشی تێدایەو شەكری كەمی تێدایە، ئەمەش سودەكانی زیاتر كردووە.
1. دژە ئۆكسانە، مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەمدەكاتەوە.
2. لەپاش وەرزشكردن یارمەتی كرژبونی ماسولكەكان دەدات و بە زویی چارەسەری دەكات.
3. نیشانەكانی رۆماتیزم كەمدەكاتەوە، ئازاری جومگەكان ناهێڵێت.
4. تەندروستە بۆ توشبوانی شەكرە، رێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی شەكری خوێن.
5. باری دەروونی باشتر دەكات، نیگەرانی و دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە، هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاد دەكات.