كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری دەدات

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئاگادارییەك لەبارەی سەردانی هاووڵاتیانی بۆ عێراق بڵاودەكاتەوە و داوای لێكردوون بە هۆی كۆرۆنا و مەترسی تیرۆر و رفاندن سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن.

لەمبارەیەوە كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووك ئاگادارییەكی لەبارەی سەردانی هاووڵاتییانی بۆ عێراق بڵاوكردۆتەوە و تیایدا رایگەیاندووە: "بەهۆی پەتای كۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، گرژیی چەكداری و توانا سنووردارەكانی عێراق بۆ پارێزگاریكردن لە هاووڵاتییە ئەمریكییەكان سەردانی وڵاتەكە مەكەن".

راشیگەیاندووە: "هەموو ئەو كەسانەی سەردانی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا دەكەن و تەمەنیان لە 10 ساڵ زیاترە دەبێت دەمامك بەكاربهێنن."

ئاماژە بەوەش كراوە: كاتی سەردانیكردنی كۆنسوڵخانە بەهۆی رێنوێنییەكانی خۆپارێزییەوە سنووردار دەبێت، هەروەها دەشڵێت، "لە 27ـی حوزەیران كۆنسوڵخانەی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پێدانی خزمەتگوزاریی."

ئەم ئاگادارییەی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر  لە كاتێكدایە لە ماوەكانی رابردوودا هێرشەكانی بۆ سەر بنكە و نوێنەرایەتیەكانی ئەمریكا لە چەند ناوچەیەكی عێراق زیادی كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ