135 کاندید له‌ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوورخرانه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

135 کاندید له‌ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوورخرانه‌وه‌

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 135 کاندیدی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دوور دەخاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە9 ی حوزه‌یرانی 2021 ، کۆمسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی 135 کاندیدی دیکەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی دا.

یەکێک لە کاندیدە دوورخراوەکانی ئەمڕۆ، کوڕی خالید ئەلعوبەیدی، وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراقە.

پێشتریش لە رۆژی 30-5-2021، کۆمسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی 20 کاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی دابوو.

بڕیارە رۆژی 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڕێوە بچێت.

 
 

 

هه‌واڵی گرنگ