لەبارەی هێنانەخوارەوەی نرخی دۆلار بانكی ناوەندی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی هێنانەخوارەوەی نرخی دۆلار بانكی ناوەندی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا کە رێژەی فرۆشتن و خستەبازاری دۆلار زیاتربکات بەتایبەت بە بانکەکانی عێراق و کۆمپانیاکان وەک یەکەم هەنگاو بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ خوار 150 هەزار.

بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە کە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ هەفتانە 300 هەزار دۆلاریان پێ دەفرۆشرێت، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی گەورە لە کڵاسی A هەفتانە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریان پێ دەفرۆشرێت، کڵاسی Bی 750 هەزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت و کڵاسی Cی 70 هەزار دۆلاری پێدەفرۆشرێت بە شێوەی هەفتانە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی برێکی زۆری دۆلار بۆ نێو بازاڕ و بانکەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزاندنی بەهاکەی.

داواشیکردووە رۆژی یەکشەممە 13ی حوزەیران ئەو بانک و کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت دۆلاریان پێبفرۆشین بێن و رێککەوتن واژوو بکەن، هەموو ئەم هەوڵانی بانکی ناوەندیش بۆ ئەوەیە کە بەهای دۆلار دووبارە بێتەوە خوار 150 هەزار تا 145 هەزار.

 

هه‌واڵی گرنگ