لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولواحێد ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، جیاکردنەوە و وێنەی تۆماری خانووەکانی گوندی کۆری کە بەسەر کرێنشینان و پزیشکان دابەشکرابوو، تەواوکراوە و بەناوی خاوەنەکانیان تاپۆ دەکرێن.
سەرۆکی شارەوانی ھەولێر گوتیشی: گوندی لوبنانی کە لە سێ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێکدێت لەئایندەیەکی نزیکدا کارەکانیان تەواو دەبێت و ئەوانیش تاپۆ دەکرێن.