چۆن لە هاویندا جەستەمان بپارێزین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن لە هاویندا جەستەمان بپارێزین

 

 

لە وەرزی هاویندا كاتێك پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە كاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ دروست دەكات.

وشك بوونەوەی پێستی مرۆڤ ئارەق كردنەوەی زۆر لە رۆژدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرما‌و بەتینی تیشكی خۆر یەكێكە لە كاریگەرییە سلبییەكان لەسەر جەستەی مرۆڤ.

بۆ ئەمەش پسپۆڕانی بواری خۆراك ئامۆژگاری مرۆڤ دەكەن كە هەندێك رێنمایی جێبەجێ بكەن بۆ دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی ووشك بوونی پێست ‌و راگرتنی هاوسەنگی شێ لەجەستەی مرۆڤدا.

ئاو خواردنەوەی زۆر‌و شلەمەنییەكان رۆژانە هۆكارە بۆ نەهێشتنی كاریگەرییە سلبییەكانی گەرما لەسەر جەستەی مرۆڤ ‌و سوود گەیاندن بە گورچیلە‌و سوڕی خوێن ‌و رزگاربون لە پاشماوەكانی بۆنی جەستە‌و عەرەق كردنەوە، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی رۆژانە وەرزش دەكەن یاخود بەپێ رێدەكەن.

(ئالان رەئوف – كەشتی نووح)

 

هه‌واڵی گرنگ